به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۴۳۴ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۳۵ هەزارو ۲۹۸ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۷۷۱۹ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۶۲۰ هەزار و ۴۹۱ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۴۸۶هەزار و ۶۹۱ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.